ڕاوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

28/03/2024
فۆتۆ: 

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی دەکات بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عیراقی ڕوو لە دابەزینی زیاتر بکات.

فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بەگوێرەی خواست و خستنەڕووی بازاڕ.

وتیشی، "لەئێستادا ٧٠%ی بازرگانانی عێراق مامەڵە لەگەڵ سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەن، لەکاتێکدا پێشتر تەنها ١٠% بوو".

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: هەرکاتێک بازاری فەرمی دراو گەیشتە ئەو ئاستەی داواکارییەکانی بازرگانی دەرکی عێراق دابین بکات، نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانیش هاوتای نرخی فەرمی دەبێتەوە.