لەتیف نێروەیی: ناوی سەرجەم کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە

29/03/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: ناوی سەرجەم کانیدەکانمان ئامادەیە و وەکو یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنین.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ ئەو بابەتە لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، یەکێتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەماندا نییە و ئامادەیە بۆ ئەو پرۆسەیە.

 وتیشی، ناوی سەرجەم کاندیدەکانی یەکێتی ئامادەیە و لەکۆمسیۆن تۆماریکردووە.  

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دامەزراوەکانی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بۆشایی یاسایی دروست دەکات، بۆیە یەکێتیی لەگەڵ ئەو ماوەیەیە کە سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە و بەتەواوی ئامادەیە.