ئامادەکاری بۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا
دوای بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانەراندا، وەزارەتی شارەوانی دەست بە رێکارەکان دەکات
بەپێی زانیارییەکان، بریارە لەسەرەتایی هەفتەی داهاتووەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار دەست بەڕیکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ دیاریکردنی شوێنی زەوی و ڕیکارەکانی دابەشکردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا سودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی لە حکومەت
ئەمە لەکاتێکدایە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چەندین ساڵە ڕاگیراوە و ئێستا، بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دووبارە دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا شێواز و وردەکاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەتەواوی نەخراوەتەڕوو.
|