دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

30/03/2024
فۆتۆ: 

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان لە سنوری چەمچەمال، تیرۆرستێک دەستگیرکرا.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سنوری چەمچەمال، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.

 
ئاماژە بەوەشدەکات، تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (أ،ي،م،ن) لەدایکبووی ساڵی 1972ی پارێزگای دیالە، پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو هەردوو ڕێکخراوی تیرۆرستیی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوو بە ماددەی 4ی تیرۆر.

پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی