قوباد تاڵەبانی: دواکەوتنی لەوەزیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت

31/03/2024
فۆتۆ: 

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی "مام جەلال"لەپەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت: هیوادارین هەمولایەنەکان گرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن، چونکە دواکەوتنی لەوەزیاتری هەڵبژاردن، زیان بەهەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی "مام جەلال" لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ هەڵبژاردن‌و جەختیش لەهەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەرد دەکەینەوە کە هەم لەلایەن خەڵک‌و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی‌و بێگەردییەکەی بدرێت".

تاڵەبانی هیوایخواست هەمولایەنەکان هەستیاری قۆناغەکەو گرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەبەرچاوبگرن‌و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بەهەرێم دەگەیەنێت.

جەختیشدەکاتەوە، "دەبێت هەوڵی ئەوەبدرێت لەگەڵ حکومەتی عێراق گرفتی موچە چارەسەربکرێت بەشێوەیەکی بنەڕەتی".

ئەم پەیامەی قوباد تاڵەبانی لەمیانی سەردانێکیدا هات بۆ ئەنجومەنی پاراستنی  بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی‌و کۆبونەوەی لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنەکە.