نەوەی نوێ: تاکە هێزین بە 100 کاندیدەوە ئامادەی هەڵبژاردنین
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ناوی 100 كاندیدی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد و ڕایگەیاند: تاکە هێزین ئامادەی هەڵبژاردنین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لیستی كاندیدانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه و دەڵێن: تاكه هێزین ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنین و لێی ناترسین و دوای هیچ هێز و لایه‌نێكی تر ناكه‌وین.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كام هێز پێی وایه پاشكۆ نییه، ئه‌وا با بفه‌رموێت و لیسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن بكات، نه‌ك چاوه‌ڕێی پارتی بكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه: لیسته‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 100 كاندید له خۆ ده‌گرێت بۆ هه‌ر 100 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كردووه، به‌ڵام تا ئێٍستا پارتی ئاماده‌نییه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌شی كۆمسیۆن نه‌كردووه.
|