ڕێباز حەملان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی هەرێم، ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژن دەرەنجامی لێکنزیکبوونەوەمان لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەژماری من دەردەکەوێت و بانکی FBI دێتە ناو پرۆسەکەوە، دەشڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی هەرێم، ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی فعلی عێراق ده‌رهێنرا، ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هادی عامری كه یه‌كێكه له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی شیعه‌و نزیكه له وڵاتێكی دراوسێوه ده‌ڵێ بانكه ئه‌هلییه‌كان له ته‌وتینی موچه‌ی عێراقدا به‌شدارن، یه‌عنی چی نابێت له هه‌رێم بانكه ئه‌هلییه‌كان ئه‌م ئیشه بكه‌ن.
له‌دوای جه‌ژن بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كه بانكێكی ئه‌هلی- حكومی عێراقه دێته ناو پرۆسه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه.
له‌سه‌ر پرسی (هه‌ژماری من) لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه‌و دوای جه‌ژن ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ی (هه‌ژماری من)ی ته‌واوكردبێت به‌و هه‌ژماره موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌كردووه جارێ به كاش موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه موچه په‌یوه‌ست نه‌كراوه به مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپیبكاته‌وه، بازاڕ ئه‌بوژێته‌وه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت كارده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنن.
|