بەپێی رێککەوتنی عێراق و تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

07/04/2024
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: رێککەوتن کراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی و بڕیارە لە ١٠ی مانگەوە هەناردەکردن دەستپیبکات.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەکەوە روونیشیکردەوە، ئەگەر کێشەی تەکنیکی نەبێت، ئەوا رێککەوتن کراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت بە بەکارهێنانی هێڵی کەرکوک-موسڵ-جییهان.

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئازاری ساڵی رابردووەوە راگیرا، پاش بڕیارێکی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی لە پاریس لەدوای ئەو سکاڵایەی عێراق دژ بە تورکیای تۆمارکردبوو.