سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان: نیوەی سامانی جیهان لەلای 26 کەسە

19/07/2020
فۆتۆ: 

سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند 26 كەس خاوەنی نیوەی سامانی جیهانن و نادادپەروەری هەیە لە دەرفەتەکاندا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، لەكاتی پێشكەشكردنی وتاری ساڵانەیدا لە دامەزراوەی نێلسۆن ماندێلا لە رێگەی  ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتیشی: سامانی جیهان نیوەی لەلای 26کەسە و  70٪ی دانیشتووانی جیهان كەوتوونەتە ژێر هێڵی نادادپەروەریی داهات و سامان.

ئەو لە وتارەکەیدا  ئاماژەی بەوە دا نایەكسانی لە دامەزراوە گەورەكانی جیهاندا هەیە و سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانكی جیهانییش نموونەیەكن لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی نایەكسانی و نادادپەروەری تێیاندا پەرەی سەندووە .
 ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ 19ی تەمووز ساڵڕۆژی لەدایکبوونی نیلسۆن ماندێلای رابەری رەشپێستەکانی  باشووری ئەفریقا بوو.