ماڵپەری شەفافیەت: داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97 %کەمیکردووە

12/04/2024
فۆتۆ: 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 6-4-2024 تا 12-4-2024، بڕی 842 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 842 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 100% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە.

بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97 %کەمیکردووە.