| کۆمسیۆن ژمارەیەک کاندیدی دورخستەوە  
                             
                                ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد کە ژمارەیەک کاندیدییان لە ھەرسێ  پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ودھۆک ،بە ھۆی سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن دوور خستۆتەوە.
                                
 بەپێی ئەو بڕیارەی کۆمسیۆن داویەتی ئەم کاندیدانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە دورخراونەتەوە و کەسانی دیکە لە شوێندیان وەک کاندید دیاریکراون :
 
 هەریەکە لە ، پەخشان عەبدولرەحمان ئەحمەد دورخراوەتەوە و ئەمینە موحەمەد پورکەریم لە شوێنی دانراوە، ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز دورخراوەتەوە و رەنگین جەبار لە شوێنی دانراوە.
 
 هەروەها، سارا نەجمەدین لەسەر لیستی بەرەی گەل  دورخراوەتەوە و یاد فکرەت خەسرەو لەشوێنی دانراوە.
 
 کۆمسیۆن بریاریداوە بە دورخستنەوەی ،کاوار نیعمەت محەمەد" لەسەر لیستی "هەڵوێست" لە پارێزگەی دهۆک و"نەرمین محەمەد ساڵح" بۆ لیستی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان لە پاریزگای هەولێر.
 
 |