بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت

01/05/2024
فۆتۆ: 

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەرپەرشتی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بە هاوبەشی لەگەڵ فەوجی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و هێزی سواتی سەر بە پۆلیسی کەرکوک، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (هـ.م.ص) لەدایکبووی ساڵی 1995ناوبراو ساڵی 2014 لە ڕێگەی بەرپرسی سەربازیی کەرتی ڕەشاد بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) داوە، پاشان لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە وەک شەڕکەرێک لە کەتیبەی (عثمان بن عفان) لە کەرتی ڕەشاد بەشداریکردووە لە چەندین شەڕدا دژی هێزە ئەمنییەکان.
 دوای ڕوخانی دواهەمین پێگەی ڕێکخراوەکە لە عێراق، تیرۆرستی ناوبراو دەچێتە شاری کەرکوک نیشتەجێبێت، تا ساتی دەستگیرکردنی لە پەیوەندی و کاردا بووە لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی ڕیاز و ڕەشاد، پاش دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.