ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکرایەوە

23/05/2024
فۆتۆ: 

سەرۆکایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران بڵاو کردەوە.

لە  ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا هاتووە، هێلیكۆپتەرەكە لە رێڕەوی خۆی لاینەداوە و ڕێڕەوی فڕینی دیاریكراوی بەجێنەهێشتووە، نزیكەی 90 چركە پێش رووداوەكەش فڕۆكەوانی هێلیكۆپتەرەكە پەیوەندی لەگەڵ دوو هێلیكۆپتەرەكەی یاوەری هەبووە.

راشیگەیاندووە، هێلیكۆپتەرەكە خۆی كێشاوە بە لوتكەی چیایەكدا و ئاسەواری گوــلە و هاوشێوەی پێوە نەبووە، بەهۆی ئاڵۆزی ناوچەكە و تەم و نزمی پلەی گەرماوە ئۆپراسیۆنی گەڕان بەشوێن رەئیسیدا بۆ شەو درێژكرایەوە و سەر لەبەیانی دووشەممە درۆنەكان شوێنەكەیان دیاریكردووە.

ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە گفتوگۆكانی تیمی فڕۆكەوانیدا بەدینەكراوە، پێداچوونەوەش بە بەڵگەنامەكاندا دەكرێت و تیمی شارەزا لێكۆڵینەوەی خۆی دەكات و بەردەوام دەبن لە كارەكانیان.