بۆ وردبینی لە لیستی موچەی هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهات چاودێری دارایی عێراق سه‌ردانی هەولێر ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی وردبینی لەلیستی موچەی هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی ڕابردوی هه‌رێم، سبەی شه‌ممه، وه‌فدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سه‌ردانی هەولێر ده‌كه‌ن.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی شەمە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی "چوار و پێنجی" هێزەئەمنییەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی هەرێمی کوردستان بکەن
ئاماژەبەوەشکراوە، دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی "دوو" مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
|