دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە "پاش ئەوەی لە نزیک گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو هاوڵاتی دروستدەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی کەسێکیان لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەقۆ لەلایەن بکەری تاوانەکەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش بە شوێنی رووداوەکە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراو و دەستبەجێ برینداری رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستدا".
                                
  
                               
                                ئاشکراشیکرد، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەک بەردەوامە.
                             
                             
 |