پۆلیسی گەرمیان: منداڵێک کەوتە ناو پڕۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا

15/06/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە ناحییەی کوڵەجۆ، تەرمی منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی محمەد دڵشاد، هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی کەوتنە ناو پڕۆژەیەکی ئاوەوە خنکابوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی کە دانیشتووی قەزای کفرین و بەسەردان هاتبوونە گوندی ناوبراو، منداڵەکەیان لەماڵ چووەتە دەرەوە و کەوتووەتە ناو پڕۆژەیەکی ئاوەوە، کە نزیکی ماڵەکەیان بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.