لە ناوچەیەکی گەشتیارى سماقوڵی شەڕ رویدا؛ کوژرا و بریندار هەیە

16/06/2024
فۆتۆ: 

لە ناوچەیەکی گەشتیاری سماقوولی شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە، کەسێک کوژراوە و چوار کەسیش بریندارن.

هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە رایگەیاند "یەك لایەنی شەڕەكەی ئەمڕۆ رەوانەی لای ئێمە كراون، كە كوژراوێك و چوار برینداریان هەیە."

 بە وتەی وتەبێژی تەندروستیی كۆیە سێ لە بریندارەكانی ئەو لایەنەی شەڕەکە "بە دار و بەرد بریندار کراون، ئەوەکەی دیکەشیان گولـلەی بەرکەوتووە."

بەپێی زانیارییەکان هەردوو لایەنی شەڕەکە ئامۆزای یەکدین، لە ناوچەى گەشتیارى سماقوڵى کەپری گەشتیارییان و شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.