لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت
نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسێک مارێکی بە مەبەستی چارەسەر بردووەتە نەخۆشخانەکە ئامادەنەبوون چارەسەری بکەن.
نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەندێک لاپەڕە و پێگە وا بڵاوکراوەتەوە کە هاووڵاتییەک مارێکی بۆ چارەسەر هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین راستە ئەم هاووڵاتییە خۆی و مارەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام لە لایەن هیچ پزیشک و کارمەندێک نەبینراوە و هیچ جۆرە چارەسەر و پشکنینێکی وەرنەگرتووە.
نەخۆشخانەکە فێرکاریی قەڵادزێ ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو ئامێری تیشکەی وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە هی نەخۆشخانەکەی ئێمە نین، ئێمە تەنها دوو ئامێری تیشکمان هەیە کە لەو جۆرە نین.
|