دەزگای ئاسایشی هەرێم: چوار گەورە قاچاخچی دەستگیرکران کە پەیوەندییان بە کەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی ئیتاڵیاوە هەیە

25/06/2024
فۆتۆ: 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان ھەبووە لە ناردنی ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێم بەڕێگەی قاچاخ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە ھۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٦٤ ھاووڵاتی، بە فەرمانی دادوەری ئاسایش، توانیان لە رۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاخچی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیربکەن.

هاوکات دەزگای ئاسایشی ھەرێم، دڵنیایی دەداتە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، کە ھەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ھەرکەسێکی دیکە ناوی بێت و بەشداربێت لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی ھەرێم، دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ـی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.