بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی 21 داواکراو ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی 21 تیرۆریستی داواکراو ڕادەگەیەنێت کە لەناویاندا دوو گەورە تیرۆریست و بەرپرسی ئەمنی وویلایەتی (فەلوجە و دیجلە) هەبووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بووە، توانرا لە پارێزگای سلێمانی ( ٢١ )تیرۆریستی (داعش) دەستگیربکەن کە داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق.
تیرۆریستان بەئامانجی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەئەنجامی دانپێدانانی تیرۆریستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پیلاندانەر و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون.
لە ئێستادا تیرۆریستان بەماددەی( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق، لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکانیان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران.
|