وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

24/07/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆ ١٠ پاسەوانی ژن بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتەکەمان ١٠ پاسەوانی ژن بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو ژنانەی لە کۆیەن و ئارەزووی کارکردن و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکە دەکەن، دەتوانن لە رێگەی ئەم (لینک)ەوە فۆڕم پڕببکەنەوە و دەرفەتەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەستدەبێت.