پۆلیسی سلێمانی: دایک و کچێکمان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرد

26/07/2024
فۆتۆ: 

پۆلسی سلێمانی دەستیگیرکردنی دایک و کچێکی راگەیاند کە شەوی رابردوو لەماڵێکدا بەچەقۆ هاوڵاتییەکیان کوشتووە

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕ و دەماقاڵێ، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

لەراگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردوە: لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار 'ن، ع، م - ڕ، ج، م' کە دایک و کچن ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.