ئاسایشی سلێمانی بکوژی چایچیەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی راگەیاند
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی چایچیەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی و هاوەڵەکەی راگەیاند و دەشڵێت، "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٠٢٤/٧/٢٧ لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کاسبکاریک
دەشڵێت: ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و هاوەڵەکەی لەلایەن ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستانە وە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی دە زگای ئاسایش کرا،
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
|