ژنێک لە چاکسازی ژنان و منداڵان لە سلێمانی هەڵهات
ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک لە چاکسازی ژنانی سلێمانی هەڵات و تائێستا دەستیگیرنەکراوەتەوە، پۆلیس دەڵێت، "لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردوە".
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک، کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی راگیرابوو هەڵاتووە.
ئەو سەرچاوەیەیی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنەوەی بەردەوامە.
سەرچاوە: کوردسات نیوز
|