یەکێکی تر لەدانیشتوانی کوردی گەڕەکی عەرەفە لە كەركوك دەستگیرکرا

29/07/2024
فۆتۆ: 

بەپێی زانیارییەکانی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دانیشتووی گەڕەکی عەرەفە و بەدیاریکراوی دانیشتووی یەکێک لەو ماڵە کوردانەیە کە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو.

لەوبارەیەوە فەرهاد بایز، نوێنەری ئەو ماڵە کوردانەی گەڕەکی عەرەفە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کوڕەکەم کە ناوی (بۆتان)ە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی عەرەفەوە کوڕەکەی دەستگیرکراوەو تاڕۆژی 5 ی مانگی داهاتوو ڕاگیراوە.

ڕوونیشیکردەوە: فەرمانی دەستگیرکردن تەنها بۆ سەرۆکی خێزانەکانی ئەو ماڵە کوردانەن کە لەو خانووانە نیشتەجێن و ژمارەیان لەنێوان 300 بۆ 400 ماڵ دەبێت، کەچی پۆلیس کوڕەکەم دەستگیردەکات لەکاتێکدا کوڕەکەم لەخانووەکەمان لەگەڵ ئێمە دەژی و من سەرۆکی خێزانەکەم.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور و وەزارەتی نەوتەوە، تەواوی ئەندامانی ئەو خانەوادە کوردانەی لەنێو ئەو ژمارە ماڵەدان، فەرمانی قەدەغەکردنی سەفەر و هاتووچۆ و وەرگرتنی مووچە و هەر چالاکییەکی ڕۆژانەمان وەک مرۆڤێکی ئاسایی لێ قەدەغە کراوەو بڕیاری ناحەقمان دەرحەق دەدرێت.