کارمەندێکی تەندروستی چەمچەماڵ بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا
   
                            
                             
                            
                                
                                     ڕەزا محەمەد ئەسعەد کارمەندی تەندروستی چەمچەماڵ
                                 
                                
                                     فۆتۆ: ئەرشیڤ 
                                
                             
                            
                            
                            سلێمانی
                            
                            
                             
                                بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، کارمەندێکیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
                                
  
                               
                                 د. فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی٧ی٢٠٢٠، ڕەزا محەمەد ئەسعەد کارمەندی بەئەمەک و دڵسۆز لە یەکەی پشکنینی خۆراکی بانی مەقان سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە. 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو ساڵانێکی زۆرە لەیەکی خۆراکی بانی مەقان زۆر ماندوونەناسانە ئەرکی خۆی رادەپەڕێنێ و لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە و هەرگیز پڕنابێتەوە. 
 
 
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەربڕی و رایگەیاند، سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکاری دەکەین و داواکارین خوا سەبوری خانەوادەکەیان بدات  . 
 
  
پێشتریش د. فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندبوو کە هەر ئەمڕۆ، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە پیاوێكی تەمەن 64 ساڵ و دانیشتووی قەزای دووز بووە،  گیانی لەدەستداوە. 
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ١٠ هەزار و
٨٥١ کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە
و پێنج هەزار و ٩٣٨ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە. 
 
  
 
                            
                             
 |