سۆران عومەر: هەرێم ئامادەنییە بۆ پرۆسەی بە بانکیکردن لیستی مووچەخۆران بداتە عێراق

01/08/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا وەزیری دارایی عێراق چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی هەرێمە سەبارەت بە باکیکردنی مووچە, حکومەتی هەرێم ئامادەنییە لیستی ناوی فەرمانبەران بداتە بانکە حکومییەکان بۆ بە بانکیکردنی مووچەکانیان.

 سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەبەدواداچونێکی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆی دەرکەوتووە، تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لیستەکان بداتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بە بانکردنی مووچە. 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم دەستی بەفشار کردووە لەسەر فەرمانبەران تاکو هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە.

دەشڵێت، تائێستا وەزیری دارایی عێراق چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی هەرێمە سەبارەت بە باکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی  هەرێم لە بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و تی بی ئای.

ڕاشیگەیاند، هۆکاری نەناردنی ئەو لیستانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆئەوەیە، دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچەی فەرمانبەران تەنها لای خۆی بێت.