ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەكات

02/08/2024
فۆتۆ: 

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەش هەمواری یاسای لێبوردنی گشتییە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی شەممە و یەك شەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە و چەند بابەتێك خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.
 دەشڵێت، سبەینێ شەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ یاسای قەرەبووی زیان لێكەوتوانی دەستی بەعس دەكرێت.
 ئەوەش هاتووە، لە ڕۆژی یەكشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پارێزەری و بەدەستهێنانی زانیاری و ڕێككەوتنی نێوان عێراق و سوریا لە بواری ئاسمانیدا دەكرێت.