وەزیری بەرگری رژێمی سەدام حسێن گیانی لەدەستدا

19/07/2020
سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری عێراق لە رژێمەكەی سەدام حسێن
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

دەنگۆی مردنی سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری عێراق لە رژێمەكەی سەدام حسێن لەناو گرتوخانەی ناسریە بڵاوکرایەوە.

بەشێک لە میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمشەو سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی رژێمی سەدام، لە گرتوخانەی ئەلحوت لە پارێزگای ناسریە بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستداوە .

سوڵتان هاشم یەكێك بو لەو 55 تاوانبارە سەرەكییەی رژێمەكەی سەدام حسێن كە دوای روخانی رژێمی بەعس فەرمانی گرتنی بۆ دەركرا، بەشداری لە تاوانەكانی پێشوی رژێمی بەعس بەرامبەر گەلانی عێراق و گەلی كورد كرد، دوای دادگاییكردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا .

سوڵتان هاشم لە ساڵانی 1995 بۆ 2003 وەزیری بەرگریی عێراق بوە، یەكێك بوە لەو بەرپرسانەی بەشداری تاوانی ئەنفالكردنی كوردی كردوە.