ژنە پەرلەمانتارەکانی عێراق دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی جوڵە دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسێتی دێتە دەنگ و دەڵێت، "لە داداگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین "
سۆزان مەنسور, ئەندامی کوتلە پەرلەمانتارانی ژن، لە پەرلەمانی عێراقبە کەناڵی (الرابعە)ی رایگەیاندوە: سکاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار دەکەن، دژی زیادکردنی بڕگەی ھەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ خشتەی کارەکانی پەرلەمان، لە دانیشتنی رۆژی یەک شەممەی رابردودا، کە نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە؛ ئەوەی دوێنی لە ئەنجومەنی نوێنەران روویدا، خوێندنەوە بۆ یاسای لێبوردنی گشتی کرا لە بەرامبەر دانانی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە دانیشتنەکەدا.
دەشڵێت: یاسای لێبوردنی گشتی بەشێکە لە رێککەوتنی سیاسی و، هیچ پەیوەندیەکی لە یاسای باری کەسێتیەوە نیە.
باسی لەوەشکردوە: کاتێک بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی لە خشتەی کاری پەرلەمان دانراوە، نیسابی یاسایی تەواونەبووەو، لەسەر ئەوە سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە مەترسییەکانی یاساکەی نەشاردوەتەوە ورایگەیاندوە: ئێمە لەبەردەم نادیارداین و بەبێ ناوەرۆک، دوێنێ پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای کاروباری کەسێتی کردووە
|