ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ پارتی سیاسی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ پارتی نزیک لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هەروەها بارەگاكانیان دادەخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەم سێ پارتە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بیانووی بۆ هەڵوەشاندنەوە و قەدەغەكردنی ئەو سێ پارتە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 نابێت هیچ حزبێكی سیاسی لەرووی تەنزیمی و داراییەوە پەیوەست بێت بە حزبی غەیری عێراقی و لەلایەن هیچ هێزێكی دەرەوەی عێراق ئاراستە بكرێت.
|