له سلێمانی رۆژێک قهدهغهی گشتی هاتوچۆ رادەگهیهنرێت
ئامادەکاریەکان لە پارێزگای سلێمانی بۆ سەرژمێری گشتی دەستی پێکردووە و رۆژی 20ی تشرینی دووهمی 2024، قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرجەمی پارێزگاکەدا.
شاهۆ عوسمان، سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیونەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرژمێری گشتی وتی، "ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی سەرژمێری گشتی دەستی پێکردووە و سێ هەزار و 498 مامۆستا خولیان بۆ کراوەتەوە تایبەت بە سەرژمێری.
وتیشی، پێمانوایە تەنیا یەک رۆژ قەدەغەی گشتی هاتوچۆ رابگەیەندرێت تایبەت بە سەرژمێری گشتی لە عێراقدا، ئەو سەرژمێریە گرنگە وەک ئەوانەی ساڵانی پێشتر نییە.
|