ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینار بووە

16/08/2024
فۆتۆ: 

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 11 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه‌ و 85%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیار و 876 ملیۆن و 724 هەزار و 975 دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ماڵپەڕی شەفافییەت لە بەرواری 15ـی کانونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان راگەیەندرا.