برا و ئامۆزایەکی راكان جبوری به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كاریی دادگایی ده‌كرێن

19/08/2024
فۆتۆ: 

بە تۆمەتی ساختەكاری، برا و ئامۆزایه‌كی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشوی كەركوك فەرمانی ئامادەبونیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو.

ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی كەركوک، نوسراوێكی ئاڕاستەی بنکەی پۆلیسی عەدالە كردوە كه‌ تیایدا هاتووە: بەپێی مادەی (289 و 298) لە یاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەرتبار بەناوەكانی  فەهمی عەبدوڵا محەمەدو سەهمی سەعید بۆ لێكۆڵینەوە بانگێشت کراون.

دادگای كه‌ركوك هۆكاری بانگێشتكردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی بۆ ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.