لە سلێمانی دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.
|