وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی حەشدی شەعبی دواناكەوێت
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو هەواڵانەی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی حەشدی شەعبی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، دوپاتی دەکەنەوە، کە رۆژی یه‌كشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی ته‌مویلی موچه‌كانیان ده‌كات و وه‌زاره‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو مووچه‌كانیان خه‌رج بكات.
ئەمەش لەکاتێدایە، سه‌رەڕای سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و چاودێریی دارایی، تائێستا هیچ یه‌كێک له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگەکانی تەمموز و ئابی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێم لێدوانیان نه‌داوه.
|