بۆمبێک بە سوپای عێراقدا تەقییەوە و قوربانی هەیە
لە سنووری دوبز بۆمبێک بە سوپای عیراقدا تەقیەوە و بە ھۆیەوە ئەفسەرێک گیانیلەدەستداو ئەفسەرێک و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
سهرچاوهیهكی ئهمنی رایگهیاند، لە نزیک چیای غەڕە لە سنووری قەزای دوبز، بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای عیراقدا تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە ئەفسەرێک گیانیلەدەستداوە و ئەفسەرێکی دیکە و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، ئەو ئەفسەرەی گیانیلەدەستداوە بەڕێوەبەری ھەواڵگری فیرقەی ھەشتی سوپای عیراقە، ئەفسەرە بریندارەکەش ئەفسەری ھەواڵگری لیوای 32ی سوپایە.
|