هیومان رایتس وۆچ و سه‌نته‌ری میترۆ كۆبونه‌وه
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، توندبوونی ململانێی سیاسی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراو، وا ده‌خوازێ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاودێری زیاتری ره‌وشی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ره‌وشی ئازادی میدیا كه له‌وكاتانه‌دا زۆرتر پێشێل ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2024، سارا سه‌نبه‌ر، توێژه‌ری عێراق، له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقای رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد به مه‌به‌ستی هه‌مئاهه‌نگی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ. و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ئارام سه‌عید، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت ئاماده‌ی بوو، رێكخه‌ری میترۆ به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سارا سه‌نبه‌ر و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ به تایبه‌تی و مافی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری میترۆ تیشكی خسته‌سه‌ر دیارترین ئاڵه‌نگارییه‌كانی به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین، هه‌ندێك له راپۆرته‌كانی سه‌نته‌ری میترۆی خسته به‌رده‌م وه‌فدی میوان، باسی له‌وه‌شكرد كه "توندبوونی ململانێی سیاسی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی چاهڕوانكراو وا ده‌خوازێ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاودێری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن كه مافی مرۆڤ و مافی رۆژنامه‌نووسان لهوكاتاندا زۆرتر پێشێل ده‌كرێت".
سەرۆكی رێكخراوی بەدیل بۆ دیبەیت ئارام سەعید، تیشكی خستەسەر چالاكییەكان لە بواری پەروەردە و ژینگە و مافەكانی مرۆڤ.
سارا سه‌نبه‌ر، خۆشحاڵی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه و سوپاسی هاوكاری و كارئاسانییهكانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد بۆ رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ كه 15 ساڵه به‌رده‌وامه و جه‌ختیكرده‌وه كه ئامانجه‌كانی هه‌ردوو رێكخراو واده‌خوازێت ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بره‌وی پێبدرێت.
سارا سه‌نبه‌ر توێژه‌ر له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له عێراق ده‌كات.
پێشتر لە یەكەی پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی لە كۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سووری نێودەوڵەتی كاری كردووە، كە تیایدا سەرنجی لەسەر ململانێ و گۆڕانی كەشوهەوا، ڕێگریكردن لە تاوانەكانی جەنگ خستۆتە ڕوو.
هەروەها پسپۆڕی پاراستن بووە لە ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارك و لەگەڵ هێزی ئاشتی ناتوندوتیژ لە عێراق كاری كردووە، كە تیشكی خستۆتە سەر پاراستنی ئاوارەكانی ناوخۆ و ئاشتەوایی لە سەردەمی دوای داعش.
|