سلێمانی.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون

10/09/2024
فۆتۆ: 

ئه‌مشه‌و لەژێر پردی قلیاسان شۆفێرێک خۆیكردووه‌ بەناو خێزانێكدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ برینه‌كانیان سه‌خته‌.

ئه‌مشه‌و لەژێر پردی قلیاسان له‌ بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی شۆفێرێکی تەکسی خۆیكردووه‌ بەناو خێزانێکدا کە لەو شوێنە وەستابون، به‌هۆیه‌وه‌ گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ برینه‌كانیان سه‌خته‌.