سێ چەکداری داعش لە کەرکوک گەمارۆدراون
بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ئاگادارکراونەتەوە کە سێ چەکداری داعش لەماڵێکدا خۆیان حەشارداوە ، دواتر هەڵکوتراوەتە سەریان و لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوە سێ پۆلیس برینداربوونە
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە گەرەکی سێکانیان کەرکوک روویداوە، لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکاندا، چەکدارێکی داعش کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش خۆی کوشتوە، چەکداری سێیەمیش هەڵهاتووە و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بەدوایەوەن بۆ دەستگیرکردنی
|