بەرپرسانی پارتی داوایان لە پزیشکیان کردوە سەردانی سلێمانی نەکات بەڵام رەتیکردوەتەوە

14/09/2024
فۆتۆ: 

لەسەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی باڵای پارتی داوایان لێکردوە کە سەردانی شاری سلێمانی نەکات، بەڵام هەرزوو پزیشکیان داواکەی رەتکردوەتەوە و وتویەتی "لە پلانی سەردانەکەمدایەوە و دەڕۆم".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای پارتی لە ھەولێر ئەوەی ئاشکراکردوە کە داوا لە پزیشکیان کراوە سەردانەکەی بۆ سلێمانی ھەڵبوەشێنێتەوە.

بەرپسانی پارتی بە سەرۆکی ئێرانیان راگەیاندوە، کە ئاماددەکاریی پرۆتۆکۆڵیان نەکردوە و پێویست ناکات خۆت بڕۆی بۆ سلێمانی، وتویانە بە بەرپرسانی شارەکە بێنە هەولێر و لێرە بتبینن، پزیشکیانیش راستەوخۆ رەتی داواکارییەکەی پارتی داوەتەوە و سوربوە لەسەر ئەوەی سەردانەکەی ئەنجام بدات 

سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە، ھەوڵەکان بۆ ڕازیکردنی پزیشکیان سەرکەوتوو نەبووە و سوربووە لەسەر سەردانیکردنی سلێمانی، بەو پێیەی پێشتر سەردانیکردنی سلێمانی لە بەرنامەی کاری گەشتەکەیدا بووە و خۆشی ئامانجی بوە سەردانی بکات

ئیتر ئەوە بوو بڕیارەکەی خۆی جێبەجێکرد و بەرپرسانی یەکێتی و ئیداری سلێمانی لە رووی پرۆتۆکۆڵ و ئەمنیەوە بەئاڵای کوردستانەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازیان لە سەۆکی ئێران کردوە و بەسەرکەوتووی میوانداریکردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانیان ئەنجامدا.

سەرچاوە: شار پرێس