تورکیا کۆگایەکی کۆنی تەقەمەنی لە سنووری گوندی گەڵاڵە بە ئامانج گرت

14/09/2024
فۆتۆ: 

بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT ئەمریکی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کۆگایەکی کۆنی تەقەمەنی حکومەتی پێشووتری عێراقیان بە ئامانج گرت.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT  ئەمریکی رایگەیاند، لە کاتژمێر 3:25 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کۆگایەکی کۆنی تەقەمەنی حکومەتی پێشووتری عێراقی لە موچەی شێخان، لە پشتی گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت بە ئامانج گرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە کۆگاکەی نەپێکاوە و بۆمبەکە لە تەنیشت کۆگاکە بەر زەوی کەوتووە، و لەکاتی بۆردوومانەکە، کۆمەڵێک جوتیار و گوندنشینی گەڵاڵە لە دەورووبەری شوێنەکە سەرقاڵی کارکردن و جوتیاری بوون، بەڵام هیچ هاووڵاتییەک نەبووەتە قوربانی.