ستران عەبودڵا: پارتی ترسی لەهەڵبژاردنێکی دوور لەساختەکاری هەیە
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت کە، "خراپی دۆخی هاووڵاتیان لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی هەیە بۆیە ئەو حزبە لەھەڵبژاردنێکی دوور لەساختەکاری دەترسێت"
ستران عەبدوڵا ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە: لایەنێکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە هەوڵی زۆریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخات ئەویش لەبەر کۆمەلێک هۆکار کە پێی وابوو هەڵبژاردنەکە لە قازانجی ئەو نییە.
باسی لەوەشکردوە: پارتی لەگەڵ ئەوەی حکومرانی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی رابردوودا بەوە ناسرا کە ئەو هێزە حەزی بەهەڵبژاردن نییە، ئێستاش ناتوانم بڵیم بەڕەسمی بەڵام چەند ئاماژەیەک هەن کە پارتی ئەم هەڵبژاردنە بە کۆتایی خۆی دەزانێت و هەوڵی دواخستنی دەدات.
ئەوئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی تەئکیدی لەوەشکردەوە، پارتی لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەترسێت ئەوەش بەهۆی ئەو سیاسەتەی کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا پەیڕەوی کرد کە سیاسەتی جیاکاری بوو لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاسایەی هەڵبژاردنی پێ ئەنجامدەدرێت یاسایەکی جیاوازە و نەمانی کورسی پێکهاتەکان وەک رابردوو کە پارتی لە سودی خۆی بەکاری دەهێنان هەموو ئەوانە وادەکەن پارتی لە ئەنجامی هەڵبژاردن بترسێت.
|