روونکردنەوەیەک لە لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیانەوە

16/09/2024
فۆتۆ: 

لیژنەی ئەمنی گەرمیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ لە ناحیەی رزگاری لە سنوری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتیەک بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون، هاوکات جەختدەکەینەوە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنورەکە.

جەخت لەوەدەکاتەوە، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان، کە بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لەپێناو ئارامی زیاتر لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکاندا.