لە لوبنان جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی پەیجەر تەقینەوە
جارێكی دیکە ژمارهیهك ئامێری پهیوهندیكردن (پهیجهر) له لوبنان تهقینهوه و تاوهكو ئێستا زیانهكان نهزانراون.
میدیاكانی لوبنان بڵاویانکردەوە، لە بەیروتی پایتەخت چەندین ئامێری پهیوهندیكردن پەیجەر تەقیونەتەوە و برینداری هەیە و تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە چەندین ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر لە لوبنان تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بریندار بوون و 9 كەسیش كوژران.
|