ئەو بانگخوازە میسریەی کچان و ژنانی هەراسان کردبوو دەستگیر کرا

20/09/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی میسر دەستگیرکردنی بانگخوازێکی بەناوبانگی وڵاتەکەی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دەستدریژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان ناردنی وێنەی پۆرنۆگرافی نەشیاو بۆیان.

ئەمڕۆ ھەینی  وەزارەتی ناوخۆی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکراکرد، کە ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کەسێکی بەناوی "شێخی تەریقەتی تیجانی سۆفی" تۆمەتبار کردووە بەوەی لە رووی سێکسییەوە هەراسانیکردووە و لەکاتی قسەکردنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی نەشیاوی بۆ ناردووە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، رێکاری یاسایی دژ بەو شێخە گیراوەتەبەر و رەوانەی داواکاری گشتی کراوە.

ئەم ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەک پارێزەر سکاڵایان لەدژی تۆمار کردوە

یەک کێک لە پارێزەکارەکانی دۆسییەکە، بۆ ئەلعەرەبییە نێت، باسی لەوەکردوە کە ئەم بانگخوازە بەدەر لە بڕگە و ماددە یاساییەکانی میسر، لە ژێر ناونیشانی "تەریقەتی تیجانی نوێ" گروپێکی ئاینی دامەزراندووە و لە گەڕەکی ئیمبابە لە پارێزگای جیزە بارەگایەکی بۆ کردووەتەوە و ناوی ناوە "گۆشەی تیجانی".

لەدرێژەی قسەکانیدا پارێزەرەکە هێمای بۆ ئەوەکردوە، ئەم بانگخوازە، بەردەوام بەناوی ئاینەوە، خەریکی بڵاوکردنەەوەی بیرۆکەی هەڵە و تووندڕەویی بووە، هەموو ئەوەشی لە رێگەی کردنەوەی پێگەیەکی فەرمی بە ناوی "سەماحەتی ئیمام سەڵاحەدین ئەلتیجانی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامداوە.