نووسراوی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێتە وەزیری دارایی عێراق

21/09/2024
فۆتۆ: 

بڕیارە سبەینێ نووسراوێک لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی 7 و 9ی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێتە وەزیری دارایی عێراق.

سەرچاوەیەکى باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "سبەى یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2024، سەبارەت بە خەرجکردنى تەواوکاریى مووچەى مانگى 8 و خەرجکردنى مووچەى مانگى 9 نووسراوێک ئاراستەى تەیف سامى دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەی نووسراوەکە دەگاتە نووسینگەی تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق و نوسراوەکە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجکردنى تەواوکاریی مووچەی مانگی 7 و خەرجکردنى مووچەی مانگی 9 لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق".