پارتی داوای دواخستنی سەرژمێری دەکات لە کەرکوک
پارتی دیموکراتی کوردستان ترسی لە ئەنجامدانی سەرژمێری هەیە لە شاری کەرکوک، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک دەڵێت، "پێویستە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان رۆژی سەرژمێری لە ناوچەکانیان ئامادەبن".
محەمەدکەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەم سەرژمێرییە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ناوچە کوردستانییەکان، پێویستە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان رۆژی سەرژمێری لە ناوچەکانیان ئامادەبن".
ئاماژەی بەوەشدا، "دەبێت خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان پێش (٥)ی (١٠) خۆیان ناونوس بکەن و داوایان لێدەکەین بگەڕێنەوە.،عەرەب بە لێشاو خۆیان لە ناوچە کوردستانییەکان تۆماردەکەن".
باسی لەوەشکرد، "ئاوارەی شارەکانی عێراق لە کەرکوک ماونەتەەوەو نەگەڕاونەتەوە، سەرژمێری لەبڕگەی دووەمی مادەی (١٤٠)و ئێستا کاتی نیە، دەبوو دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرایەتەوە".
|