یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: كێشە مووچە چارەسەربكرێت و لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت
بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ناڕەزاییەتی مامۆستایان دەستیپێکردەوە و یەکێتی مامۆستایان دەڵێت،"یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: كێشە مووچە چارەسەربكرێت و لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت".
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەندراوێکی رایانگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت بە کردار و کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت، بە پێویستیشی دەزانن بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە راگرتنی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانییە و زیانێکی زۆری ماددی بە مامۆستایان و فەرمانبەران گەیاندووە، کە خۆی لە ٦٠ بۆ ١٢٠ هەزار دینار و زیاتر دەدات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت سودمەند بن، هاوشێوەی عیراق، باشترین رێگەش بۆ ئەوە ئەوەیە مووچەکان بخرێنە سەر ئەو بانکانە".
یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشداوە، "زیاتر ٦٠%ی مامۆستایان سودمەند نەبوون لە زەوی نیشتەجێبوون و دەبێت هەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت بۆئەو مەبەستە، داواش دەکات کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، چونکە پڕۆسەی پەرورەدە و خوێندنی باڵا وەک دامەزراوەی تر نییە کە هەرچۆنێک بێت بەڕێوەبچێت".
|