میدیای فەرمی یەكێتی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌بیانوی كورتهێنان دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگرتووه
میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بیانوی كورتهێنانی مووچه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب-ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، له‌كاتێكدا زیاتر له20 رۆژه مانگی ئاب كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تائێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئاب یان وه‌رنه‌گرتووه".
ئاماژە بەوەشدەکات، به‌غدا به ناوی ته‌واوكردنی مووچه‌ی دوو مانگ بڕی 755 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به بیانوی كورتهێنانی مووچه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب-ی راگرتووه.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، "لە نۆ مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها نزیکەی 200 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵ گەڕاندووەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی، داهاتی نانەوتی یەک مانگ زیاتر لە 120 ملیار دینارە، بۆیە دەکرێت لەو داهاتە، کورتهێنانی مووچەی مانگی ئاب پڕبکاتەوە".
دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم دەیەوێت وا نیشانی مووچەخۆرانی بدات کە دواکەوتنی مووچەکانیان پەیوەندی بە کەمتەرخەمی حکومەتی فیدراڵەوە هەیە، بەڵام لە راستیدا حکومەتی فیدراڵ هیچ کەمتەرخەمییەکی نییە و ئەوە حکومەتی هەرێمە کە کەمتەرخەمە و لەپێناو بەرژەوەندی لایەنێک، بەرژەوەندی مووچەخۆرانی پشتگوێ خستووە".
|